May 19, 2023 21:53 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی هات

لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبیدا جەخت لەسەر پێویستیی یارمەتیدانی چارەسەربوونی پرسی فەلەستین و قەیرانی سوریا کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕێبەرانی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی لە دوا بەیاننامەی خۆیاندا جەختیان لە زیادکردنی هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی چارەسەربوونی پرسی فەلەستین و قەیرانی سوریا کردەوە.

لە بەیاننامەی کۆتایی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبیدا جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە بەها و کلتوورەکانی دیکە و ڕێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و هەروەها دوورکەوتنەوە لە پشتیوانیکردن لە پێکهێنانی چەکداروگروپە نیمچە سەربازییەکان کرایەوە.

سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی لە بەیاننامەی کۆتاییدا جەختیان لە وەستاندنی دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبیش کردەوە.

لەم بەیاننامەیەدا سەرۆکانی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی ڕایانگەیاند کە پشتیوانی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە یەمەن دەکەن بە ئامانجی دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لەم وڵاتەدا.

کۆمکاری عەرەبی هەروەها پشتیوانیی لە هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان کرد بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ قەیرانی یەمەن.

کۆبوونەوەی ئەمساڵی کۆمکاری عەرەبی کە بەهۆی گەڕانەوەی سوریا بۆ ئەم پێکھاتەیە کەشێکی جیاوازی هەبوو، جەختی لەسەر هەوڵەکانی جیھانی عەرەب کردەوە بۆ یارمەتیدانی سوریا لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانیدا.

سەرپەیڤ