May 20, 2023 03:16 Asia/Tehran
  • داکۆکیی پاشمیری کوێت لە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەب

پاشمیری کوێت ەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی وەک پێشەکییەک بۆ کۆتایی هاتنی قەیرانەکانی ئەم وڵاتە لێکدایەوەو داکۆکیی لێکرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، "مەشعەل ئەحمەد ئەلسەباح"، پاشمیری کوێت، ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب لە شاری جەددەی عەرەبستان ڕایگەیاند: هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی سوریا جێگای قبوڵ نییە.

ئەلسەباح ڕاشیگەیاند: ھەڵوێستی کوێت لە مەڕ قەیرانی سوریا سەقامگیرەو بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆڤی بە گەلی سوریا ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی دەدات.

پاشمیری کوێت جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو لێکتێگەییشتنانەی کە لە ناوچەکەدا لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا ھاتووەتە ئاراوە، یارمەتیدەر دەبن بۆ سەقامگیریی ناوچەکە سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە هەن.

ئەلسەباح ھەروەھا پشتگیریی لە مافی گەلی فەلەستین کرد بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە پێتەختایەتیی قودس لەسەر بنەمای پلانی ئاشتیی عەرەبی.

سەرپەیڤ