دەستلەکارکێشانەوەی «وەلید جونبەلات» لە سەرۆکایەتیی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i418242-دەستلەکارکێشانەوەی_وەلید_جونبەلات_لە_سەرۆکایەتیی_پارتی_سۆسیالیستی_پێشکەوتنخوازی_لوبنان
«وەلید جونبەلات» دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتیی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنان و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی ئێستای ئەم حزبە ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2023 10:45 Asia/Tehran
  • دەستلەکارکێشانەوەی «وەلید جونبەلات» لە سەرۆکایەتیی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنان

«وەلید جونبەلات» دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتیی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنان و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی ئێستای ئەم حزبە ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئەلنەشرە، «وەلید جونبەلات» سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنان، داوای کردووە کە کۆنفرانسی هەڵبژاردنی گشتی لە ٢٥ی ژوئەنی ٢٠٢٣ بە پێی بڕگە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنان بەڕێوەبچێت.

«جونبەلات» ھەروەھا فەرمانی بە سکرتاریەتی ئەم حزبە داوە، بەپێی پەیڕەو و میکانیزمە پەسەندکراوەکان، ئامادەکاریی پێویست بکرێت و ڕاگەیەندراوی پەیوەست بە بەرواری وەرگرتنی داواکاریی کاندیدبوون و وادەی کشانەوە و هەموو مەرجەکانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەرکردنی فەرمانی پەیوەندیدارو ئامادەکردنی لیستی ئەندامانی کۆنفرانسی گشتی ئەنجام بدەن و بانگهێشتنامەیان بۆ بنێرن.

جێگای ئاماژەیە کە«وەلید جونبەلات» لە٢٩ی ئاپریلی ١٩٧٧ دوای تیرۆرکردنی «کەمال جومبەلات»ی باوکی بە سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخواز هەڵبژێردرا.