کشانەوەی ئیمارات لە ھاوپەیمانیی دەریایی ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات باسی کشانەوەی ئەبوزەبی لە ھاوپەیمانیی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکەی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز؛ ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئیمارات ڕایگەیاند، دوای هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکان، بڕیاری کشانەوەیان لە هاوپەیمانیی دەریایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرکردایەتیی ئەمریکا داوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتدا هاتووە: دوو مانگ لەمەوبەر ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دوای هەڵسەنگاندنێک لە هێزە دەریاییە پێکھاتەییەکانی ئەمریکا کشایەوە.
به پێی ئەم ڕاپۆرته ، هێزی دەریایی ئەمریکا هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بە کشانەوەی ئیمارات له هاوپەیمانیی دەریایی واشنتۆن له ناوچەکه نەبووه .
هاوپەیمانیی دەریایی ئەمریکا لە ٣٤ وڵات پێکهاتووەو بانگەشەی دەستەبەرکردنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو چەتەی دەریایی لە ناوچەی دەریای سوورو کەنداوی فارس دەکات و بارەگا سەرەکیەکەشی لە بەحرەینە.