شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان جارێکی تر هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i418522-شارۆچکەنشینە_زایۆنییەکان_جارێکی_تر_هێرشیان_کردە_سەر_مزگەوتی_ئەقسا
سەرچاوەیەکی میدیایی باسی هێرشی دەیان شارۆچکەنشینی زایۆنیی توندڕەی کرد بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2023 14:12 Asia/Tehran
  • شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان جارێکی تر هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا

سەرچاوەیەکی میدیایی باسی هێرشی دەیان شارۆچکەنشینی زایۆنیی توندڕەی کرد بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، دەیان شارۆچکەنشینی زایۆنی بە پاڵپشتیی سوپای ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند کە «یەهودا گلیک» مالومی توندڕەوی زایونی و ئەندامی پێشووی کنێستی ئەم ڕژێمە، لەگەڵ دەیان شارۆچکەنشین لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی دا هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم مالومە زایۆنییەو شارۆچکەنشینەکان دوای ئەوەی ھەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا بەشێوەیەکی ئانتریک کارانە ڕێوڕەسمی «تەلمود»یان لەو شوێنەدا بەجێ ھێنا.

مزگەوتی ئەقسا وەک هێمای سەرەکیی ناسنامەی ئیسلامی- فەلەستینیی شاری قودس هەمیشە ئامانجی کردەوەی تێکدەرانەی ڕژێمی داگیرکەری قودس بووە و لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ڕژێمی زایۆنی ڕێگەی بە شارۆچکەنشینەکان داوە بە بیانووی جۆراوجۆر هێرش بکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوەندی ئەوقافی ئیسلامیی شاری قودسی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی ئۆردۆن، وەک سەرپەرشتی ئەم مزگەوتە، ئیدانەی ئەو جۆرە هێرشانەی کردووە و ڕەتی کردووەتەوە.