تیاچوونی تانکی مێرکاوای سوپای ڕژێمی زایۆنی بە دەستی حیزبوڵڵا
حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ فیلم و وێنەگەلێکی بڵاو کردەوە کە پیشان دەدەن تانکێکی "مێرکاوای چوار"ی ڕژێمی زایۆنی کە بە پێی بانگەشەکانی ئەم ڕژێمە خۆڕاگرترین تانکی جیهانە بەرامبەر بە هەرچەشنە گوللەیەک، لە بنکەی سەربازیی شارچکەی "ئەڤیڤیم" هەڵکەوتوو لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو (سنووری باشووری لوبنان) وەبەر مووشەکی خەباتکارانی حیزبوڵلا دەکەوێ و تیا دەچێ.
حیزبوڵڵا پاش دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە پازدەی ڕەزبەرەوە و لە هەواهەنگی لەگەڵ خۆڕاگریی فەلەستین، لە ماوەی چەن رۆژی رابردوودا بە هەڵمەتگەلێکی ڕێک و وردی مووشەکی توانیویە زیاتر لە پازدە تانکی مێرکاوای چوار، سێ تانکی سەربازهەڵگر و چوار ئۆتۆمبیلی جەنگی هاوڕێ لەگەڵ پێنج ئۆتۆمبیلی دیکەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو تیا بەرێت؛ کردەوەیەکی بێ وێنە کە ترس و تۆقانی خستۆتە دڵ و گیانی زایۆنییەکانەوە.
خەباتکارانی حیزبوڵلا هەروەها لە ڕۆژانی رابردوودا بیست و حەوت بنکەی سەربازیی ڕژێمی داگیرکەریان لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو داوەتە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارانەوە دەیان سەربازی زایۆنی کوژراون و ژمارێکی زیاتیرشیان بریندار بوونە.