پەیامی سەرۆکی میدیای نیشتمانی لە سنووری لوبنان وفەلەستین : بەهەموو ئیمکانات لە میدیاکانی خۆڕاگری پشتیوانی دەکەین
ڕێکخراوی سەداو سیمای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا لە بنکە وناوەندەکانی ئەلعیباد وئەلمەنارلە سنووری لوبنان وفەلەستین لەسەر بەهێزکرانی هاوکاری لەگەڵ میدیاکانی خۆڕاگری وپشتیوانی کردن لییان جەختی کرد
پەیمان جبلی لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنیری کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم وتی: ئەم حەماسە گەورەیەکە لەلایەن خۆڕاگری فەلەستین لە ئۆپرسیۆنی باهۆزی ئەقسا خۆلقێندراوئەم یەکیەتیەی خەڵکی زۆڵملیکراوی غەززە لەگەڵ خۆڕاگری وپشتیوانی کردنیان لە خۆڕاگری وهەروەها دەوری میدیاکانی خۆڕاگری لە غەززە وبەرەکانی میحوەری خۆڕاگری، ئێمە پێمل ئەکات بە یەکیەتی ویەکگرتوویی لەگەڵ یەکتر.جبلی وتی: ئەم سەفەرە بۆ پیداگری لەسەر یەکیەتی یەکگرتوویی میدیاکانی خۆڕاگری لەگەڵ یەکتر ئەنجام بووە وئێمە شانازی ئەکەین بە خۆڕاگری لوبنان وجەخت دەکەین کە شایەتی پاڵەوانەتیەکانی خەباتکارانی خۆڕاگرین، ئێمە لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانیش دیدارمان کرد، شەهیدانێک کە یەک حەوتە بەرلەمە لەم شەڕانە دا شەهید بوون، دەبێ بە سەربەرزی ، عیزەت وشانازی ڕابگەیەنین کە هەموو توانایی، پسپۆڕایەتی، ئەزمۆن وتواناییەکانمان لەبەردەستی خۆڕاگری وهێزەکانیی ومیدیاکانی خۆڕاگری دادەنین وئەم سەفەرە بۆ ڕاگەیاندنی یەکیەتی ویەکگرتووی ویەکدەنگی میحوەری خۆڕاگری ئەنجام بووە.