پەلاماری ڕاکتیی حیزبوڵڵا بۆ سەر تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی
حیزبوڵلای لوبنان رایگەیاند کە یەکینەکانی تۆپخانەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو راکتباران کردووە.
حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند: هێزەکانی ئەم بزووتنەوەیە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و خۆڕاگرییەکەی، تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنییان لە بنکەی "خربه ماعر" داوەتە بەر پەلاماری راکتی.
بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکانی لوبنان خۆراگری لەم وڵاتە ڕووی کردۆتە تاکتیکگەلی تایبەت کە دوژمن بەرگەیان ناگرێ.
لە ٤٥ ڕۆژ ئۆپەراسیۆندا، خۆڕاگریی لوبنان توانی زەبرێکی قورس لە بنکە و مەتەرێزەکان و کەرەستەی جەنگی و سیستەمەکانی دوژمن بدات.لە ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگریدا، بیست و یەک کەرەستەی جەنگی، سێ درۆن، چل ناوەندی سەربازی، پازدە سەربازخانە، سەد و حەفتا کامێرا، چل و حەوت رادار، بیست و یەک سیستەمی پارازیت، سی و پێنج سیستەمی سیخوڕی و حەفتا و حەوت سیستەمی پێوەندی گرتنی ڕژێمی زایۆنی تیابراون.
بە پێی ڕاگەیاندنی ژێدەرەکانی خۆڕاگری، سێسەد و پەنجا و چوار سەربازی ڕژێمی زایۆنییش کوژراون و یان بریندار بوونە.