کانونی یه‌که‌م 07, 2023 14:30 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان بە تۆمارکردنی ١٤ هێرشی سەربازی بۆ سەر بنکەکانی دوژمنی زایۆنی، یەکێک لە بەگوڕترین ڕۆژەکانی بەرەی باکووریی ناوچە داگیرکراوەکانی بردەسەر.

خۆڕاگریی ئیسلامی لوبنان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، چەندین ئۆپەراسیۆنی دژ بە زایۆنییەکان لەدژی بنکەکانی سوپای ئیسراییل لە سنوورەکانی لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام داوە و جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە ئاراستەی پشتیوانی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەززەدایە.

خۆڕاگریی ئیسلامی لوبنان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣ بەیاننامەی بڵاوکردەوە و تێیاندا بەرپرسیارێتی ١٤ ئۆپەراسیۆنی دژی بنکە و مۆڵگەکانی سوپای ئیسراییل لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای سنوورەکانی لوبنانی گرتە ئەستۆ. هەروەها لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات، هێزەکانی خۆڕاگری بە چەکی گونجاو مۆڵگەکانی سەربازانی ئیسراییلیان لە ناوچەی ڕۆویسە ئەلعاسی کردە ئامانج و باسی ڕوودانی زیانێکی قورسی کرد  لە نێو هێزەکانی دوژمندا.حیزبوڵلا هەروەها پێگەی هێزەکانی داگیرکەری لە سێگۆشەی ئەتیحان کردە داوەتە بەر پەلامار. هەروەها هێرشێک بۆ سەر پێگەی زەبدین لە مەزرا داگیرکراوەکانی شەبعا ئەنجامدرا و پەلاماری  پێگەی بەیاز بەلیدا ئەنجامدرا کە ئەو هێرشانەش ئامانجە مەبەستەکانیان پێکاوە.

هەروەها هێزەکانی حیزبوڵلا بە درۆنی هێرشبەر بنکەی ئەلمەتلەیان کردە ئامانج و لە کاردانەوە بە پەلاماری داگیرکەرانی زایۆنی بۆ سەر مەتەرێزێکی سوپای لوبنان کە بووە هۆی شەهیدبوونی لیوا عەبدولکەریم مقداد، دەستی دایە مووشەکباران کردنی مۆڵگەی سەربازانی ئیسراییلی لە شارۆچکەی ئەلمەنارە  و ڕایگەیاند کە پەلامارەکە کوژران و بریندار بوونی هێزی زایۆنی بە دواوە بووە.

لە سنوورەکانی ڕۆژاوای لوبنان و ڕژێمی زایۆنیشدا، خۆڕاگری پێگەکانی جل العلام و الضهیره هەروەها مۆڵگەی هێزی ئیسراییلیی لە خلە وەردەی بە کەرەستەی گونجاو داوەتە بەر پەلامار و ڕاگەیەاند کە ئەم هێرشانە زیانی گیانیشی لێکەوتۆتەوە. هەروەها مووشەکی شوێندۆزی حیزبوڵڵا ناوچەی تەلکوبرایان لە باشووریعلماالشعب پێکاوە و حیزبوڵڵا هەروەها هێرشێکی بە چەکی گونجاو کردۆتە سەر پێگە سەربازییەکانی دوژمن لە بەرکە ڕیشا و ڕامیا و بنکەی بەرانیت.

سەرپەیڤ