کانونی یه‌که‌م 13, 2023 16:30 Asia/Tehran
  • شای ئەردەن : غەززە بەشی جیانەکراوی وڵاتی یەکپارچەی فەلەستینە

شای ئەردەن وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ جیاکرانەوەی غەززە لە ڕۆخی خۆرئاوایی جەختی کرد کە غەززە بەشی جیانەکراوویەکپارچەی فەلەستینە

"عەبدوڵڵای دوهەم شای ئەردەن کە سەفەری کردووە بۆ مەدرێد لەگەڵ" پدروسانجیز" سەرۆکن وەزیرانی ئەم وڵاتە دیدارولەبارەی گوڕانکاریەکانی غەززە وتووێژی کرد.عەبدوڵڵای دوهەم لەم دیدارەدا لەسەر پێویستی داسەپانی زەخت وگوشاری نێودەوڵەتی بۆڕاگرتنی دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی غەززە ودەستەبەری ناردنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ ئەم ناوچە جەختی کرد. ناوبراو لە هەڵوێستی سپانیا لە داکۆکی کردن لە دامەزرانی  ئاگربڕوتەقەوەستان لە غەززە وداکۆکی لەکەسانی سیڤێل ڕێزی گرت. سەرۆک وەزیرانی سپانیا لە سەر هەڵوێستی وڵاتەکەی لە داکۆکی کردن لە هەوڵ وتەقالای هاوپێوەند بە دەس ڕاگەیشتن بە ڕێگە چارەی هەمیشەیی ودادگەرانە بۆ چارەسەرکردنی کیشەی فەلەستین – ئیسرائیل جەختی کرد.

 

 

سەرپەیڤ