دەستپێبوونەوەی ئۆپراسیۆنەکانی حیزبوڵڵای لوبنان دژی سوپای زایۆنی
ئۆپراسیۆنەکانی حیزبوڵڵای لوبنان دژی بنکەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە سنوورییەکاندا بەردەوامە و لەو ئۆپراسیۆنانەشدا حیزبوڵڵای لوبنان بە یارمەتیی درۆنی ناسکەر سەرکەوتوو بووە لە دۆزینەوەی مۆڵگەکانی سەربازانی زایۆنیدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی لوبنان، حیزبوڵڵای لوبنان لە شەش ئۆپەراسیۆنی خۆیدا لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو، بنکەیەک و ٥ مۆڵگەی سەربازانی زایۆنیی کوتاوە. دوێنێش حیزبوڵڵای لوبنان ٦ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا کە ٤ ئۆپەراسیۆنیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سنووری نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو بوو و ٢ ئۆپەراسیۆنی دیکەیش لە باشووری ڕۆژاوای سنووری نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو، و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا بنکەیەک و ٥ مۆڵگەی سەربازانی زایۆنی درانە بەر پەلامار.
حیزبوڵڵا هەروەها بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن پەلاماری کردەسەر مۆڵگەی سەربازانی زایۆنی لە نزیکی سەربازخانەی "ڕامین" لە شارۆچکەی سەربازیی زایۆنی نشینی "مارگالیۆت". میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی دانیان بەوە داناوە کە لەو هەڵمەتەی حیزبوڵلادا ٤ ئەفسەر و سەربازی زایۆنی بریندار بوونە و بە کۆپتەر گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری حەیفا کە ٤٥ کیلۆمەتر لە سنووری نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراوەوە دوورە، میدیا زایۆنییەکان ڕاشیگەیانگەیاندووە کە یەکێک لەو چوار کەسە بە هۆی کاری بوونی برینەکانی کوژراوە و دۆخی تەندرووستیی ئەفسەرێکی برینداریش نالەبارە.