کانونی یه‌که‌م 28, 2023 12:00 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە حیزبوڵڵای لوبنان دوازدە مووشەکی هاویشتۆتە بنکەکانی ڕژیمی زایونیستی لە باکووری خاکی داگیرکراو.

کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند کە دوازدە مووشەک لە باشووری لوبنانەوە ئاراستەی بنکەکانی ڕژیمی زایونیستی لە کێڵگە داگیرکراوەکانی شەبعاو جەلیل ئەعلا کراوە.

میدیا لوبنانیەکانیش شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاندبوو کە حیزبوڵڵای لوبنان بنکەیەکی ئەو ڕژیمەی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو بەتایبەت شارۆچکەی زایونیستی ڕامووت نەفتالی کردۆتە ئامانج.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان زۆرجار وریایی داوەتە زایۆنیستەکان کە پەلامارو هێرشی بەربڵاو بۆسەر خەڵکی سڤیلی کەرتی غەززەو باشووری لوبنان قەبووڵ ناکاو تۆڵەی دەکاتەوە.

هاوکات هەواڵدەریەکی لوبنانی ئەـرۆ چوارشەم ڕایگەیاند کە لەئاکامی بۆمبهاوێژەکانی ئەو ڕژیمە بۆسەر شارۆچکەی بینت جەبیل"ی لوبنان سێ کەس شەهیدو کەسێک بریندار بوون، لەدوای ئەو پەلامارە دڕندەکاریەی ئەو ڕژیمەش حیزبوڵڵا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوازدە مووشەکی گرتە بنکەکانی ئەو ڕژیمە لە باکووری خاکی داگیرکراو.

سەرپەیڤ