کانونی یه‌که‌م 31, 2023 15:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان باسی ئامادەیی خۆڕاگریی کرد بۆ هەرچەشنە کردەیەکی لەناخافڵی ئەمریکاو هاوپەیمانانی لە دەریای سوردا.

شێخ نەبیل قاووق - ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان پێی داگرت: هەر هێرشێک بۆسەر کەسانی سیڤیل، وەڵامێکی گورچکبڕ و خێرای بەدواوە دەبێ و خەڵکانی مەدەنی هێڵی سوری حیزبوڵڵان ، بۆیە بەتوندی وەڵام دەدەینەوە.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە گرووپە خۆڕاگرەکان لە لوبنان، سوریا، عێراق، غەززەو یەمەن، ئەمریکاو رژیمی داگیرکەری ئیسرائیلیان تووشی شکست کردووە، وتی: خۆڕاگریی لە یەمەن، لاوازیی و زەبوونی ئەمریکای لە دەریای سور ئاشکرا کرد.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها گوتی: زەخت و گوشارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەدژ حیزبوڵڵا، نابێتە ڕێگر لەبەردەم بەرەوڕووبوونەوەی دوژمنی زایۆنی و یارمەتیدانی خەڵکی فەلەستین لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، حیزبوڵڵای لوبنان کارانەوەی پێشاندا بە ئیدیعاکانی میدیای فەڕەنسی "لۆفیگارۆ" لەبارەی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساو ڕایگەیاند: ئەوەی وا ئەو میدیا فەڕەنسیە باسی کردووە، خەیاڵ و وەهمی تەواوە کە ئامانجەکەی لەبەین بردنی متمانەی تۆکمەی نێوان بزووتنەوە خۆڕاگرەکان و تاقم و لایەنەکانی لە ناوچەدایە.

سەرپەیڤ