کانونی دوھەم 01, 2024 08:00 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە پێگەکانی داگیرکەرانی زایۆنیی لە دەوروبەری بنکەی سەربازیی "ڕامیم" لە باکووری ئیسراییل پێکاوە.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ئەو موشەکانەی لە لوبنانەوە تەقێنراون دەڤەری شارۆچکەی زایۆنی نشینی "یەفتاح"ـین پێکاوە. هەروەها مووشەکێکی زەوی بەرەو ئاسمان لە ئاسمانی ناوچەی "میس ئەجەبەل" لە دەوروبەری شاری "مەرجەعیون"، هەڵکەوتوو لە باشووری لوبنان تەقیوەتەوە. سەربازخانەیەکی سوپای ڕژێمی زایۆنیش وەبەر هێرشی حیزبوڵڵای لوبنان کەوت.

تۆپخانەی سوپای ئیسراییلیش لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی حیزبوڵڵا دەوروبەری شاری "حەولی"ی تۆپباران کرد. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ سوپای ڕژێمی زایۆنی دەڤەری شارۆچکەی "یارون" لە بەشی ناوەڕاستی باشووری فەلەستین تۆپباران کرد و پەلاماری شارۆچکەکانی "عەیتا شەعب" و "کەفەرکەلا". لەگەڵ دەستپێبوونی ئۆپراسیۆنی "باهۆزی ئەقسا" لە لایەن گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستینەوە، حیزبوڵڵای لوبنان بە مەبەستی کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر خۆڕاگری لە کەرتی غەززە، دەستی داوەتە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی ڕۆژانە و قورسی دژ بە ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەنجام داوە لەنێو خاکی فەلەستیندا.

سەرپەیڤ