کانونی دوھەم 06, 2024 06:30 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان سێ بنکەی دیکەی چەکدارانی زایونیست"یان لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو کردە ئامانج.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی جەنگی حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە بەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە غەزە دوێنێ ناوندی جەنگی زایونیستی "جەرداح"یان بە چەکی شیاوو کردە ئامانج و زەبرێکی مسۆگەریان لێ وەشاند.

هاوکات ناوەندی زانیاری جەنگی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بەئاراستەی پاڵپشتی لەگەلی خۆڕاگری فەلەستین لە غەزەو پاڵپشتی لە خۆڕاگری دلێرانەو بەشەرەفی ئەو گەلە، خەباتگێڕانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ناوەندی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایونیست"یان لە دەوری ناوەندی منارە بە چەکی شیاو کردۆتە ئامانج و زەبریان لێ وەشاندوە.

حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەش دا ڕایگەیاند کە خەباتگێڕانی خۆڕاگری ناوەندی کۆبوونەوەی ئەو چەکدارە زایونیستانە"یان لە دەڤەری مەتەڵە"ش بە چەکی شیاو کردۆتە ئامانج و بە مسۆگەری زەبریان لێوەشاندوە.

بەرلەمەش خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ناوەندی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایونیستی"یان لە شتولا دایە بەر هێرش.

سەرپەیڤ