کانونی دوھەم 29, 2024 14:15 Asia/Tehran
  • سێ کوژراو لەئاکامی هەڵمەتی بەخۆفڕ بۆسەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا

لەئاکامی هەڵمەت بۆسەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکایی لەسەر سنووری ئۆردۆن و سووریا سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و لانیکەم سی و چوار کەسیش بریندار بوون.

فەرماندەرایەتی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ناسراو بە سێنتکام شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە سێ چەکداری وڵاتەکەی لەئاکامی هەلمەتێکی بەخۆفڕ بۆسەر بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لەسەرسنوورەکانی ئۆردۆن و سووریا کوژراون و لانیکەم سی و چوار سەربازی دیکەش بریندار بوون.

سی ئین ئین"یش لە ڕاپۆرتێک دا و لەزمان کاربەدەستانی ئەمریکیەوە ڕایگەیاند کە ئەوە یەکەم جارە کە سەربازی ئەمریکی لەدەسپێکی شەڕەکەی غەزەوەو بۆسەر بنکەکانی ئەو وڵاتە دەکوژرێن.

سی ئین ئێن هاوکات ڕاشیگەیاندوە کە هێزی بەرگری ئاسمانی جێگیر لەو بنکە سەربازیەی ئەمریکا نەیتوانیوە پێوشوێنی ئەو خۆفڕانە بگرێ و تاکوو ئێستا زۆرتر لە سەدو پەنجاو هەشت هێرش لە سووریاو عێراق کراوەتە سەر ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی.

جەو بایدێنی سەرۆکی ئەمریکاش کوژرانی ئەو چەکدارانەی وڵاتەکەی لە ئۆردۆن لەئاکامی هەڵمەتی بەخۆفڕی پشت ڕاست کردەوەو وتی کە دڵی ئەمریکا بە کوژرانی ئەو سێ چەکدارە و هەڵکوتانە سەر هێزەکانمان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئۆردۆن وەژان هاتوە.

محمد عەلی حوسی ئەندامی لیژنەی باڵای سیاسی یەمەنیش لەدژکردەوە بەرامبەر بە کوژران و برینداربوونی چەکدارانی یەمەن ڕایگەیاند کە واشینگتۆن پێویستە کە لە پەیامی ئەو هەڵمەتە تێ بگاو ئەو هێرشە پەیامی ڕوون و ئاشکرای تووڕەیی و ناڕەزایەتی لە سیاسەتەکانی ئەمریکایە لە وڵاتانی عەرەبی دا.

سەرپەیڤ