کاردانەوەی ئەنساروڵڵا بە دەسدرێژکاریی ئەمریکا بۆسەر خاکی سوریاو عێراق: لە تەنیشت تاقمە خۆراگرەکانین
ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند؛ یەمەنییەکان هەروا درێژە دەدەن بە پاڵپشتیی لە تاقمە خۆڕاگرەکان لە عێڕاق، سوریا، فەلەستین و ناوچەکە بەگشتی.
"عەلی ئەلقحوم" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ، دەسدرێژکاریی ئەمریکا بۆسەر خاکی سوریاو عێراقی شەرمەزار کردو جەختی کردەوە لەسەر هاوهەڵوێستیی لەگەڵ بزووتنەوە خۆراگرەکان لە سوریا، عێراق، فەلەستین و ناوچەو ڕایگەیاند کە یەمەن، لە تەنیشت ئەو بزووتنەوانەدا ڕاوەستاوە.
ناوبراو هەروەها وتی: لەسەر پاڵپشتیمان لە بزووتنەوە خۆراگرەکان لە عێراق، سوریا، فەلەستین وناوچەو هاودەنگیی و هاوهەڵوێستبوون لەگەڵ ئەوان جەخت دەکەینەوە و ڕایدەگەیێنین، هەروا لەهەڵوێست گرتنەکان و لەئاستی مەیدانی و شەڕدا لەتەنیشت ئەوان دەبین و یارمەتیان دەدەین.
یەمەنیەکان لە سێ مانگی ڕابردوودا بە داکۆکیی لێبڕاوانە لە خەڵکی غەززە، رەوتی ناردنی پێداویستییەکانی رژیمی زایۆنی لە ڕێی دەریای سوریان بەرەوڕووی ئاستەنگ و کێشەی جیددیی کردووە.