شێخ نەعیم قاسم: بڕیار لەسەر بەردەوام کردن یان ڕاگرتنی شەڕ لە بەرەی باشوور لە دەستی حیزبوڵڵادایە نە ڕژێمی ئیسراییل
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێی داگرت تەنانەت بێتوو شەڕی دژ بە غەززەیش کۆتایی بێت، لە بەرەی باشووری لوبناندا ئەوە خۆڕاگرییە کە بڕیار دەدات هەڵمەتەکانی ڕاگرێ یان درێژەیان پێ بدات، نەک ڕژێمی ئیسراییل.
شێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنی لە بەرەی باشووری لوبنادا ڕایگەیاند کە حیزبوڵلا لە شەڕی دژ بە دوژمنی داگیرکەر لە باشوور، پشیوانی لە غەززە و خەڵکی فەلەستین دەکات و لەگەل ئەوەش بەرگری لە لوبنان دەکات بەرامبەر بە دەسدرێژییەکانی دوژمنی زایۆنی. شێخ نەعیم وتیشی: حیزبوڵڵا بە خستنەبەرچاوی دەسەڵات و لێهاتوویی خۆی لە باشوور، پێشگری کرد لەوەی زایۆنییەکان دەسدرێژییەکی بەربڵاو بکەنە سەر لوبنان و سەرانی ڕژێمی داگیرکەری پەژیوان کردەوە لەوەی کە بیر لە پەلاماردانی بەربڵاوی وڵاتەکەی ئێمە بکەنەوە.
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا بە وشداریدان بە کاربەدەستانی زایۆنی وتیشی: هەرچی شەڕ تووندتر دەبێت، گەڕانەوەی شارۆچکەنشینانیش دژوارتر دەبێتەوە.
حەسەن فەزلوڵڵا ئەندامی باڵای فراکسیۆنی ئەمەگداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنانیش وتی: ڕژێمی زایۆنی ڕژێمێکی دڕندەیە کە بەردەوام چاوی تەماحی بڕیوەتە لوبنان.