سەنعا: ئەمریکا ناتوانێ خۆی بدزێتەوە لەسزادران
یاریدەری وەزیری دەرەوەی یەمەن پێی داگرت؛ دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا بۆسەر یەمەن، وەڵام دەدرێتەوە، بۆیە ئەو وڵاتە ناتوانێ خۆی لە سزادران بدزێتەوە.
"حسێن ئەلعیززی" یاریدەری وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن لە پرێس کۆنفرانسێک لەبارەی دواگۆڕانکارییەکان لە دەریای سور و دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئەمریکا لەبارەی دۆخی غەززەو باشوری دەریای سور، درۆ دەکاو جیهان لە درۆکردنی واشنگتۆن تێگەیشتووە.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن وتی: هەموو جیهان دڵنیا دەکەینەوە کە دەریاگەڕیی لەڕێی دەریای سورەوە، هێمنەو سەرباری دەسرێژکاریی نۆ ساڵەی سەر یەمەن، ئاسایشی گەمییەوانیی نەکەوتووەتەژێر کارتێکەریی.
ئەلعیززی وتیشی: کرانەئامانجی پاپۆڕە ئەمریکی و ئینگلیزییەکان، لە ئەنجامی دەسدرێژکاریی وهێرش بۆسەر وڵاتەکەمانەو بەسەربازیی کرانی دەریای سور لەلایەن ئەمریکاو ئینگلیزەوە، جێی مەترسییە بۆ ئاسایشی گەمییەوانی.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی یەمەن هەروەها وتی: هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە هەتا کۆتایی دەسدرێژکاریی و نەهێشتنی گەمارۆی سەر غەززە ، پێش بگرین بە هاتووچۆی کەشتییەکانی رژیمی زایۆنی و یان ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەچن.