سەنعا: ژماری کەشتیە ئیسرائیلیەکان لە دەریای سوردا، سفرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425188-سەنعا_ژماری_کەشتیە_ئیسرائیلیەکان_لە_دەریای_سوردا_سفرە
وتەبێژی دەوڵەتی سەنعا رایگەیاند: ئەمریکاو ئینگلیز رەوشی دەریای سوریان کردۆتە رەوشێکی سەربازی و لەپێناو پاراستنی کەشتییەکانی رژیمی زایۆنی، هەڕەشە لە گەمییەوانیی جیهانی دەکەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 15, 2024 09:00 Asia/Tehran

وتەبێژی دەوڵەتی سەنعا رایگەیاند: ئەمریکاو ئینگلیز رەوشی دەریای سوریان کردۆتە رەوشێکی سەربازی و لەپێناو پاراستنی کەشتییەکانی رژیمی زایۆنی، هەڕەشە لە گەمییەوانیی جیهانی دەکەن.

"سەیفوڵڵا شامی" وتەبێژی دەوڵەتی سەنعا وتی: کۆی بۆردومان و مووشەکبارانی ئەمریکی و ئینگلیزی بۆسەر یەمەن، دەگاتە ٤٠٣ جار هەڵمەتی مووشەکی کە ٢٠٣ جاری، هێرشی ئاسمانیی لەخۆ دەگرێ.

وتەبێژی دەوڵەتی سەنعا وتیشی: یەمەن هاتنی ٩٩ جۆر کاڵای ئەمریکی و کۆمپانیاکانی لایەنگری رژیمی تاوانکاری زایۆنی قەدەغە کرد.

شامی هەروەها ڕایگەیاند: خەریکی ئامادەکردنی ڕەشنووسێکی یاسایین بۆ پێڕستی ناوی دامەزراوەو وڵاتانی دژبەری کۆماری یەمەن.