دژکردەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە بایکۆتەکانی ئەمریکا: لایەنگری لە فەلەستین هەروا بەردەوام دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425246-دژکردەوەی_ئەنساروڵڵای_یەمەن_بە_بایکۆتەکانی_ئەمریکا_لایەنگری_لە_فەلەستین_هەروا_بەردەوام_دەبێ
وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن دژکردەوەی نیشان دا بە بەڕێوەبردنی بایکۆتەکانی ئەمریکا بەدژی وڵاتەکەی و وتی کە یەمەن ناچێتە ژێر کاریگەری بڕیارەکەی ئەمریکاوەو هەربۆیە لایەنگریمان لە فەلەستین هەروا بەردەوام دەبێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 18, 2024 07:00 Asia/Tehran

وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن دژکردەوەی نیشان دا بە بەڕێوەبردنی بایکۆتەکانی ئەمریکا بەدژی وڵاتەکەی و وتی کە یەمەن ناچێتە ژێر کاریگەری بڕیارەکەی ئەمریکاوەو هەربۆیە لایەنگریمان لە فەلەستین هەروا بەردەوام دەبێ.

محمد عەبدولسەلام"ی وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە یەمەن بەهۆی ئامێرەکانی بەردەستیەوە هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر پاڵپشتی کردنی غەززەو مۆڵەت و دەرفەتی هاتووچۆ لەنێو ئاوەکانی دەریای سووردا ناداتە هیچ بەلەمێکی زایۆنیستی یان بەرەو خاکی داگیرکراو.

ناوبراو وتی کە ئەو بایکۆتانە بەشێکن لە دوورویی ئاشکرابووی ئەمریکاو ئەگە ئەو وڵاتە خوی گرتوە بەو ڕژیمانەی کە مل دەدەن بە سیاسەتی ملهوڕانەو تیروریستیەکەی با بزانێ کە یەمەن لەو جۆرە وڵاتانە نیە.

وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها وتیشی کە ئەمریکا بەنیازی زەبروەشاندن لە یەمەنە و ئەو جۆرە کارانەشی لەپێناو هاندان و پاڵپشتی تلاویڤ بەئامانجی قەڵاچۆو ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستینەو ئەوە ئەو ڕژیمەیە کە بە پاڵپستی لە زایۆنیستەکان و هاتنە نێو دەریاکانمانەوە و دەستدرێژی بۆسەر خاکەکەمان لایەنی دیکە هان دەدەن بۆ تیرۆرکاری لە جیهان داو پاڵپشتی و لایەنگریشی لێ دەکەن.