ئەلحوسی ڕوو لە وڵاتانی ئەورووپایی: دەست بۆ ئاگر مەبەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425323-ئەلحوسی_ڕوو_لە_وڵاتانی_ئەورووپایی_دەست_بۆ_ئاگر_مەبەن
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن سەرلەبەیانی سێشەممە لە کاردانەوە بە دەسپێبوونی فەرمانبەرێتیی دەریایی یەکێتیی ئەورووپا لە دەریای سوور ڕوو لەم وڵاتانە وتی لە دەست بۆ ئاگر مەبەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 21, 2024 04:30 Asia/Tehran

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن سەرلەبەیانی سێشەممە لە کاردانەوە بە دەسپێبوونی فەرمانبەرێتیی دەریایی یەکێتیی ئەورووپا لە دەریای سوور ڕوو لەم وڵاتانە وتی لە دەست بۆ ئاگر مەبەن.

محمد علی الحوثی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس (تویتێری پێشوو) نوسی: ئینگلیز بکەنە وانە بۆ خۆتان و دەست بۆ ئاگر مەبەن. پێویست ناکات پشتیوانی لە شەیتانی ئەمریکایی بکەن کە هەوڵ بۆ پاراستنی ڕژێمی زایۆنی دەدات بۆ ئەوەی بە هاسانی بتوانێ خەڵکی غەززە تیابەرێت.

ناوبراو وتیشی: ڕێڕەوی هاتووچۆی نێودەوڵەتی ئەمنە. هاتنی ئێوە جم و جۆڵی سەربازیی لەم دەریاەی زیاتر کردووە. دەبێتە هۆی بە ئامانجکرانی ڕێڕەوی نێودەوڵەتی و کاریگەری دادەنێتە سەر زنجیرەی دابین کردنی خۆراک  و خواردن بۆ فرۆشگەکانی وڵاتەکانتان.

شایانی باسە یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بیاننامەیەک باسی دەسپێبوونی فەرمانبەرێتیی دەریایی ئەم یەکێتییە لە دەریای سوور ناسراو بە "ئاسپیدس"ـی کرد و پێی داگرت کە ئۆپەراسیۆنی ئاسپیدس تەنیا ڕەهەندی بەرەڤانی دەبێ.