حیزبوڵڵا: زایۆنییەکان چارەیەکی تریان نییە پاشەکشە نەبێ
سەرۆکی فراکسیۆنی ئەمەگداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان بە ئاماژە بەوەی کە ئیسراییل نەگەیشتووە بە هیچکام لە ئامانجەکانی، وتی کە داگیرکەران ئیتر هیچیان لە دەست نایە.
محەممەد رەعد بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی غەززە رایگەیاند: دوژمنی زایۆنی هەوڵ دەدات دەسبگرێ بە سەر ڕەفەح لە باشووری غەززە، بەڵام بە هیچ لەونێ ناتوانێ زاڵ بێت بە سەر ئەم ناوچەیەدا و دەکەوێتە داوی خەباتکارانی خۆڕاگرییەوە. سوپای داگیرکەر ناتوانێ زاڵ بێ بە سەر ئەو ناوچانەی پەلاماریان دەدات و لە ئاکامدا ناچار بە پاشەکشە دەبێ.
ئەم کاربەدەستەی حیزبوڵلا پێی داگرت: دوژمنی زایۆنی ئەمڕۆ ئیتر هیچێکی بۆ نەماوەتەوە و هەرچەندەیش لایەنە ئیستیکبارییەکانی جیهان پاڵپشتی جەنایەتەکان و تیرۆریزمی ئەم ڕژێمە بن لە بواری سەربازی و دراوییەوە، دیسانیش هەر ناتوانن پێش بە شکستهێنانی بگرن.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دایە هەڕەشە و گوڕەشەی داگیرکەران سەبارەت بە پەلاماردانی ڕەفەح و ڕاشکاوانە رایگەیاند: دوژمنی زایۆنی پێشتر پاش هاتنە نێو خان یونس و باکووری غەززە ناچار بە پاشەکشە بوو، و نەیتوانی زاڵ بێت بە سەر ئەم ناوچانە، ئێستایش هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی بچێتە نێو ڕەفەحەوە.
محەممەد ڕەعد لە کۆتاییدا وتیشی: ڕژێمی زایۆنی نەگەیشتووە بە هیچکام لە ئامانجەکانی و نایشگات؛ لەبەر ئەوەی کە پاوەجێی و جەهاد و بوێری و پاڵەوانەتیی ڕۆڵە قارەمانەکانی ئێمە، پلان و وەهم و خولیاکانی داگیرکەرانی لێک هەڵوەشاندۆتەوە و دوژمن ڕێگایەکی دیکەی جگە لە کۆڵدان و پاشەکشە بۆ نەماوەتەوە.