نیسان 19, 2024 17:00 Asia/Tehran

ئەیمەن ئەسەفدی لە دیداریدا لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، بۆچوونەکانی ئوردۆن و ئێرانی بە دیدێکی هاوبەش زانی سەبارەت بە پێویستی کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە لە زووترین کاتدا و جەختیشی کرد لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانیان بەو ئاراستەیەدا.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە درێژەی کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکانیدا لە نیویۆرک، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن، بەڕێز ئەیمەن ئەلسەفدی کۆبوویەوە و گفتوگۆی کرد. ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بەردەوامیی پشتیوانیی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنی و ئامادەنەبوونی ئەم وڵاتە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ شانبەشانی شەڕخوازییەکانی نەتانیاهۆی وەک هۆکاری سەرەکی درێژەپێدرانی ژینۆسایدی دژ بە فەلەستینییەکان زانی و پێداگرت لە سەر پێویستیی بەردەوامبوونی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان بە ئەم ژینۆسایدە.

ئەیمەن ئەلسەفدی، وەزیری دەرەوەی ئۆردۆنیش بە دەربڕینی خۆشحاڵی لەم دیدارە و سپاسی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران بۆ وەستاندنی شەڕی دژی غەززە، وتی: پرسی فەلەستین ئەولەویەتێکی باڵایە بۆ ئوردن، ئێمەش بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و هیچ  گومانێک لەوەدا نییە کە ئۆردۆن بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە.

سەرپەیڤ