نیسان 29, 2024 09:15 Asia/Tehran

ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان ئۆپەراسیۆنی ئەقسای بە مانای ڕاوەستانی شیعە لە تەنیشت سوننە لە فەلەستین زانی و وتی کە دوژمن پاش باهۆزی ئەقسا ئاگری شەڕێکی بیر و بڕوایی هەڵدەگیرسێنێ.

شیخ حسن البغدادی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری حەجەتولئیسلام حەمید شەهریاری بەڕێوەبەری گشتیی کۆڕی جیهانیی لێکنزیککردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان بە ئاماژە بە کاریگەریی باهۆزی ئەقسا لە سەر لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان وتی: باهۆزی ئەقسا بە مانای ڕاوەستانی شیعە لە تەنیشت سوننە و بەهێزتر کردنی پێوەندیی برایەتییان بوو و بێتوو لەم شەڕەدا سەرکەوین، دوژمن دەسەوەستان نابێ و لەدووی پیلانی تازە دەبێ بۆ دووبەرەکی نانەوە، کەوایە پێویستە موسڵمانان زیاتر لە هەر کات و ساتی دیکە وشیار و وریا بن و بوونی پێوەندییەی بتەو لە نێوان ئەندامانی کۆڕی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان لە وڵاتانی ئیسلامی پیلانەکانی دوژمن پووچەڵ دەکاتەوە. هەروا کە ئیمام خومەینی (رە) فەرمووی کە دەبێ دەستی بیانییەکان لە سەر وڵاتانی ئیسلامی ببڕین، ئەمڕۆ ئیسراییل هەر ئەو دەستە بیانییەیە و ئێمە بڕوامان وایە بێتوو ئیسراییل تیابەرین، ئیتر بیانییەک لە وڵاتانی ئیسلامیدا نامێنێ و هەر هەمووی دەسڕدرێتەوە. 

حەجەتولئیسلام  شەهریاریش بە پێداگری لە سەر پێویستیی پێکهاتنی یەکێتیی وڵاتانی ئیسلامی وتی: ئێمە دەبێ یەک لووتکە و ئاسۆمان بۆ خۆمان هەبێ و هەوڵ بدەین بۆ گەیشتن بەوە. 

سەرپەیڤ