هەواهەنگ بوونی گرووپەکانی خۆڕاگریی لوبنان لەگەڵ حیزبوڵڵا لە شەڕی دژ بە دوژمنی زایۆنیدا
بەرپرسی مەکتەبی سیاسی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان باسی بوونی هەماهەنگییەکی تۆکمە و تەواوی کرد لە نێوان خەباتکارانی ئەم گرووپە و خۆڕاگریی فەلەستین لە لوبنان و حیزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی دژ بە دوژمنی زایۆنیدا.
عەلی ئەبو یاسین، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان، بە ئاماژە بە شەهیدکردای مەسعەب و بیلال خەلەف، لە خەباتکارانی جەماعەتی ئیسلام لە ڕێگای قودس، وتی: ئەم خوێنە پاکانە دەبنە هۆپی بەدیهاتنی یەکڕیزی لە نێوان لوبنانییەکاندا و هۆکاری بەشداریکردنمان لە بەرەی باشووری لوبنان دژی ڕژێمی زایۆنی لە ڕاستیدا بۆ بنەبڕکردنی ئەم فیتنەیە بووە و لە ئێستادا خوێنی دانیشتوانی ئەلعەکار تێکەڵە بە خوێنی دانیشتوانی بوقاع و جەبەل لوبنان. ئەمە بەڵگەی ئەوەیە کە لوبنانییەکان یەک چارەنووس و یە داهاتوویان هەیە و دڵخۆشکردنی هەندێک کەس بە فیتنەی زایۆنی-ڕۆژاوایی بە ناوی سوننە و شیعە و ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوماڵی لوبنانییەکان شکستی هێناوە و هەر جم و جۆڵێکی لەوچەشنە شکتهێناوە.
بەرپرسی مەکتبی سیاسی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان بە ئاماژە بەوەی کە ئۆپەراسیۆنی ماندوو و وەڕەزکردنی دوژمن لە بەرەی باکوور و کەمکردنەوەی فشارەکان لە سەر کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا بەردەوامە، باسی هەواهەنگی تۆکمە و تەواوی نێوان ئەم جەماعەتە و گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە لوبنان و هەروەها حیزبوڵای لوبنانی کرد و وتی: ئامانجی دوژمن لەناوبردنی ئارمانجی فەلەستینە و وەزیرانی زایۆنی دەڵێن جێگەی نەتەوەی فەلەستین لە فەلەستیندا نییە. ئەوان تەنها تەماحیان لە فەلەستین نەکردووە، بەڵکو لەوەش زیاتر، هەوڵ بۆ فورات و نیلیش دەدەن و لوبنانیش بەشێکە لە تەماحی ئەوان، بۆیە پێویستە جیهانی ئیسلامی لەو بارەوە گەلێک وشیار و وریا بێت.