هەڵمەتی بەربڵاوی ئەرتەشی یەمەن لەنێو دەریای سورو مەدیترانەو عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427844-هەڵمەتی_بەربڵاوی_ئەرتەشی_یەمەن_لەنێو_دەریای_سورو_مەدیترانەو_عەرەب
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هێرشی کردۆتە سەر شەش کەشتی نێو دەریای عەرەب و سور و مەدیترانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 30, 2024 08:45 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هێرشی کردۆتە سەر شەش کەشتی نێو دەریای عەرەب و سور و مەدیترانە.

سەرتیپ یەحیا سەریح" وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیزی دەریاوانی و یەکهی خۆفڕی و مووشەکی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە پاڵپشتی خودای مەزن شەش هەڵمەتی بەڕیوە برد وتیشی سێ هەڵمەتی سەربازیان لەنێو دەریای سور بەڕێوە چوە، کە لەیەکەمیان دا کەشتیەکی لاکس" بەشیوەی ڕاستەوخۆ کراوەتە ئامانج و تەواو تێکشکێندراوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە سێ هەڵمەتیشیان بەهۆی کەڵکوەرگرتن لە چەند موشەکی دەریاوانی و بالستیک و خۆفڕی بەڕێوە چوە وتیشی لە دووهەم هەڵمەت دا کەشتی مۆریا و لە هەڵمەتی سێهەمیش دا کەشتی سیلایدی وەبەر هێرش دراون. سەریع ڕایگەیاند کە هێزی چەکداری وڵاتەکەی دوو هەڵمەتی دیکەشی بەرێوە برد کە تێیاندا دوو ناوگانی ئەمریکی ئیلباو مێرسک هارتفۆرد بەهۆی چەند موشیک و خۆفڕەوە لەنێو دەریای عەرەب کرانە ئامانج و شەشەم هەڵمەتیش بەهۆی موشەکی باڵدار، ناوگانی ئانتۆنیا میرنوا - لەنێو دەریای مەدیترانە کردە ئامانج و سەرجەمی ئەو کەشتیانەش لەبەر پێشێلی قەدەخهی چوون بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو وەبەر هێرش دراون.