قەتەر: جەنایەت و تاوانی ترۆرکردنی هەنیە بنپێکردنی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی و ئاڵوزی نانەوەیەکی مەترسیدارە
وەزاڕەتی دەرەوەی قەتەر ترۆرکرانی " ئیسماعیل هەنیە " سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس"ی" بە جەنایەت وتاوانێکی پیس و بنپێکەری یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی ومرۆڤایەتی وکردەوەیەکی ئاڵوزکاوانەو مەترسیدار " زانی و شەرمەزاری کرد.
وەزاڕەتی دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ترۆری ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تارانی شەرمەزارکردوڕایگەیاند ئەم کارە جەنایەتێکی قیزەون وپیس دەزانین ودەبێتە هۆی تەشەنای ئاڵوزیە مەترسیدارەکان وبنپێکەری ئاشکرای یاساوڕێسای نێودەوڵەتی ومرۆڤایەتیەکان .وەزاڕەتی دەرەوەی قەتەر ئەم کارەساتەی لەبنەماڵەی شەهید هەنیە وپارێزەرەکەی ناوبراوو حکۆمەت وگەلی فەلەستین سەرەخۆشی کرد.
لەلایەکی تر بزوتنەوەی خەباتکارانی فەلەستین جەختی کرد کە ئەمریکا بە بنیامین ناتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی جەنایەتکاری ڕژێمی زایۆنی چراسەوزنیشان ئەدات وبەرپرسایەتی تۆکمە وتەواوی ترۆری ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە ئەستۆی ئەمریکایە.
حیزبۆڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد کە شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس عەزم وورەی خەباتکارانی خۆڕاگری بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ دوژمنی زایۆنی پتەوترو پاوەجیی تر دەکات.