ئەرتەشی یەمەن خستنە خوارەوەی دەیەمین خۆفڕی ئەمریکایی پشت ڕاست کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431166-ئەرتەشی_یەمەن_خستنە_خوارەوەی_دەیەمین_خۆفڕی_ئەمریکایی_پشت_ڕاست_کردەوە
وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ باسی خستنە خوارەوەی خۆفڕێکی ئەمریکایی کرد لە سنووری ئاسمانی ئەو وڵاتە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2024 16:49 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی یەمەن خستنە خوارەوەی دەیەمین خۆفڕی ئەمریکایی پشت ڕاست کردەوە

وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ باسی خستنە خوارەوەی خۆفڕێکی ئەمریکایی کرد لە سنووری ئاسمانی ئەو وڵاتە

سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەو بارەوە ڕایگەیاند هێزە چەکدارەکانی یەمەن بو لاگری لە گەلی  مەزلومی   فەلەستین لە کەرتی غەزە و خوڕاگری دلێرانە و بوێرانەی ئەوان و هەروەها لە وەڵام بە پەلامارە  دەسدرێژکارانەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن خۆفڕێکی ئەمریکایی جوری - ئێم کیو9ی - لە ئاسمانی پارێزگای زومار خستە خوارەوە . یەحیا سەریع لەوبارەوە وتی  ئەوە  سێهەمین خوفڕە  کە لەم حەوتەیە خراوەتە  خوارەوە و دەیەمین خوفڕی جوری  ئێم کیو 9- ە   لە کاتی  دەسپێکی ئوپڕاسیونی پشتیوانی غەزە . ناوبراو وتی :  تا کاتێ کە دەسدرێژکاریەکان ڕانەگیردرێت  و گەماروی نەتەوەی فەلەستین لە  غەزە لەناو نەچێت  ئوپڕاسیونی  ئێمە   درێژەی دەبێت .یەمەن بو پشتیوانی لە غەززە بە دەسپێکی هێرشەکانی خۆی  لە 31 ئوکتوبری 2023 و ئەنجامدانی دەیان ئوپڕاسیون دوای ئەوە  هەوڵەکانی ئەمریکا و ئینگلیزی بو تێک شکاندنی گەماروی داسەپاو بەسەر ڕژیمی زایونیستی لە سەرانسەری  دەریای سووری ناکام هێشتوەتەوە .