حیزبوڵا نەمانی توانای پێشپێگرانەی دوژمنی سەلماند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431309-حیزبوڵا_نەمانی_توانای_پێشپێگرانەی_دوژمنی_سەلماند
حەسەن فەزولوڵابە پیرۆزبایی کردنی ئەو هێرشە مووشەکییە تایبەت و بەربڵاوەی کە خەباتکارانی حیزبوڵا کردیانە سەر ئامانجگەلێکی گرینگ لە خاکی فەلەستینی داگیرکراو، پێیداگرت کە هەڵمەتەکانی حیزبوڵا دیسان ڕووخان و نەمانی توانای پێشپێگرانە و هێز و دەسەڵاتی دوژمنی زایۆنی و بێدەسکەوت بوونی هەوڵە جەنایەتکارانەکانی لە پێناو لێک جیاکردنەوەی بەرەکان و بەتەنیا هێشتنەوەی گەلی فەلەستینی سەلماند.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2024 16:46 Asia/Tehran
  • حیزبوڵا نەمانی توانای پێشپێگرانەی دوژمنی سەلماند

حەسەن فەزولوڵابە پیرۆزبایی کردنی ئەو هێرشە مووشەکییە تایبەت و بەربڵاوەی کە خەباتکارانی حیزبوڵا کردیانە سەر ئامانجگەلێکی گرینگ لە خاکی فەلەستینی داگیرکراو، پێیداگرت کە هەڵمەتەکانی حیزبوڵا دیسان ڕووخان و نەمانی توانای پێشپێگرانە و هێز و دەسەڵاتی دوژمنی زایۆنی و بێدەسکەوت بوونی هەوڵە جەنایەتکارانەکانی لە پێناو لێک جیاکردنەوەی بەرەکان و بەتەنیا هێشتنەوەی گەلی فەلەستینی سەلماند.

حەسەن فەزولوڵا ئەندامی فراکسیۆنی ئەمەگداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: هەر ئەو شەوەی پەلامار کرایە سەر زاحییە لە باشووری بەیرووت، ئەو برایانەی ئەرک و بەرپرسایەتیی تازەیان گرتە ئەستۆ، خێرا کاری خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنی دەستپێکرد.فەزولوڵا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئەمدواییەی حیزبوڵای لوبنان دژ بە ڕژێمی زایۆنی وتی: لە ئۆپەراسیۆنەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، ژێرخانە سەربازییەکان لەوان چەن کارگە و بنکەیەکی ئاسمانی کە دوژمن شانازی پێوە دەکات، کرانە ئامانج و بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستی خۆڕاگری کەوتووە، مووشەکەکان ئەو بنکەیان ڕێک و بە وردی پێکاوە.