دڵخۆشی خەڵکی وڵاتانی جیهان لە هەڵمەتەکەی ئێران بۆسەر خاکی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431568-دڵخۆشی_خەڵکی_وڵاتانی_جیهان_لە_هەڵمەتەکەی_ئێران_بۆسەر_خاکی_داگیرکراو
لە دوێشەوەوەو لەدوای هێرشەکەی ئێران بۆسەر خاکی داگیرکراو شەپۆلێکی شادمانی و دڵخۆشی وڵاتانی جۆربەجۆری گرتۆتەوە.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2024 06:06 Asia/Tehran

لە دوێشەوەوەو لەدوای هێرشەکەی ئێران بۆسەر خاکی داگیرکراو شەپۆلێکی شادمانی و دڵخۆشی وڵاتانی جۆربەجۆری گرتۆتەوە.

هاوکات لەگەڵ دەسپێکی هەڵمەتەکەی ئێران بۆسەر خاکی داگیرکراو خەڵکی شارەکانی ئێران ڕژاونە سەر شەقام و بە بەشینەوەی شیرینی دڵخۆشی خۆیان ڕاگەیاند.

ئەو هەڵمەتە وڵامێک بوو بە دڕندەکاریەکانی ئەمدوایانەی ڕژیمی زایۆنیست و خەڵکی سەرانسەری ئێران وێرای دڵخۆشی راگەیاندن و سپاس کردنیان لە سپای پاسدارانی شٶڕشی ئیسلامی پاڵپشتی و لایەنگری خۆیان لە خۆڕاگری لوبنان و فەلەستین ڕاگەیاند.

هاوکات لە پارێزگەو شارە کوردیەکانی ئێران بۆوێنە پاڕیزگەکانی کوردستان و کرماشان و ئیلام و شارگەلی وەک مهابادو سنە خەڵک بە دڵخۆشی لەو هەڵمەتەی سپای پاسداران بۆسەر شارەکانی فەلەستینی داگیرکراو ڕێزوڤ سپاسیان کرد لە هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی.

هاوکات لەگەڵ ئەو هەڵمەتە خەڵکی وڵاتانی عێراق و سوریاو لوبنان و تورکیاش هاتنە سەر شەقام و وێڕای نێشاندانی دڵخۆشی خۆیان پێداگریان کرد کە ڕێگەی خۆڕاگری تا ڕزگاربوونی قودسی پیرۆز هەروا بەردەوام دەبێ.

لایەنگرانی بەرەی خۆڕاگری بۆوێنە تیرەو هۆزەکانی باشوری عێراق خەڵکی بەغداو بەیرووت و لێواری ڕۆژئاوا غەزەش لەدوای ئەو هێرشەی سپای پاسداران هاتنە سەر سەقام و سپاسی ئەو هەڵمەتەی هێزی سەربازی ئێرانیان کرد.