کاولبوونی بنکەی زایۆنیی "نواتیم" بە هۆی هێرشەکەی ئێرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431588-کاولبوونی_بنکەی_زایۆنیی_نواتیم_بە_هۆی_هێرشەکەی_ئێرانەوە
وێنە و گرتەگەلێک کە هەواڵدەریی ئاسۆشێتێدپرێس بڵاوی کردۆتەوە پیشاندەری ئەوەیە کە هێلانەی فڕۆکەکان لە بنکەی ئاسمانیی نواتیم کەوتۆتە بەر هێرش و جێگای بەرکەوتنی چەندین مووشەک و تەقینەوە لە هێلانە و باندی فڕۆکەکانی بنکەی نواتیم دیارە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2024 16:58 Asia/Tehran
  • کاولبوونی بنکەی زایۆنیی

وێنە و گرتەگەلێک کە هەواڵدەریی ئاسۆشێتێدپرێس بڵاوی کردۆتەوە پیشاندەری ئەوەیە کە هێلانەی فڕۆکەکان لە بنکەی ئاسمانیی نواتیم کەوتۆتە بەر هێرش و جێگای بەرکەوتنی چەندین مووشەک و تەقینەوە لە هێلانە و باندی فڕۆکەکانی بنکەی نواتیم دیارە.

ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە لە کاتێکدا بڵاو بوونەتەوە کە ناوەندی سانسۆری سوپای ڕژێمی زایۆنی بە دانانی هەوری دیجیتاڵی لە سەر ئەو بنکانەی سپای پاسداران هێرشی کردۆتە سەریان، پێش دەگرێ بە بڵاوبوونەوەی هەرچەشنە هەواڵێک سەبارەت بەم بنکەگەلە و ڕادەی زەبر و زیانەکانیان. هێرشی مووشەکیی ئێران زەبرێکی قورسی داوە لە بنکەی ئاسمانیی نواتیم کە لە سەحرای ئەنەقب هەڵکەوتووە. زەبر و زیانەکانی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە بنکەی نواتیم، کاریگەریی نگەتیڤ دادەنێتە سەر سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسراییل.