میقاتی لە دیداری قالیباف : ئەولەویەتی ئێمە ئاگربڕە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431801-میقاتی_لە_دیداری_قالیباف_ئەولەویەتی_ئێمە_ئاگربڕە
سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان پێشوازی کرد لە سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە بەیروت .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2024 16:06 Asia/Tehran
  • میقاتی لە دیداری قالیباف : ئەولەویەتی ئێمە ئاگربڕە

سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان پێشوازی کرد لە سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە بەیروت .

نەجیب میقاتی  سەرۆک وەزیرانی کاتیی  لوبنان پێشوازی کرد لە  موحەمەد قالیباف سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی  ئێران لە بەیروت و جەختی کرد  ئەولەویەتەکانی  حکومەت لەم قوناغەدا هەوڵ دان بۆ ئاگربڕە . ناوبراو لە دیداری قالیباف وتیشی  ئێمە  سوورین لە سەر  پێبەندی لوبنان بە جێ بە جێ کرانی بڕیارنامەی 1701 ئەنجومەنی ئاسایش و هێزمەند کردنی  ئامادە بوونی   ئەرتەش  لە باشووری  لوبنان و دامەزراندنی   پەیوەندیگەلی پێویست لە گەڵ وڵاتان و ڕێکخراوی نەتەوە  یەکگرتووەکان بو گوشار هێنان  بۆ سەر  ئیسرائیل  بە مەبەستی جێ بە جێ کردنی  بە تەواوی   ئەو بڕیارنامەیە . میقاتی و قالیباف لەو دیدارەدا   سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی  لوبنان  ؛دوخی  ئاوارەکانی لوبنان  و پێویستی  ڕاگرتنی  دەسدرێژکاریەکانی  ڕژیمی  زایونیستی   دژی لوبنان  و یارمەتی گەیاندنی مرویی  بەو وڵاتە   بیروڕایان گوڕیەوە