ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی میسر لەگەڵ هاوتایانی قەتەری وعێراقی خۆی لە بارەی گۆڕانکاریەکانی سووریا
ژێدەرە هەواڵیەکان ڕاپۆرتیان دا کە " بەدرعەبدولعاتی" وەزیری دەرەوەی میسر لەگەڵ هاوتایانی قەتەری وعێراقی خۆی لە بارەی گۆڕانکاریەکانی سووریا تەلەفونی ڕاوێژکاری کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا میسریەکان، عەبدولعاتی لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی ووەزیری دەرەوەی قەتەر وفواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەرهەڵوێستی پاوەجیی میسر لەبارەی ئەمنیەت وسەقام ویەکپارچەیی خاکیی سووریا پیداگری کردووە.
عەبدولعاتی لەم ڕاوێژکاریە تەلەفونیانەدا لە دەسەڵاتدارانی نێودەوڵەتی داوای کردووە هەتا بە جۆرێک بجوڵنەوە کە بەرژەوەندی هەموو نەتەوەکانی سووریا دابین بکرێت ویەکێتی وئیمکاناتیی بپارێزرێت وبواری گەڕانەوەی سەقام خۆش بکرێت وبەمەبەستی کۆتایی دان بە ڕەنج وکەسەری نەتەوەی سووریا، هەوڵ وتەقالاسیاسیەکان لە سەرەتی دابنرێت.
وەزیری دەرەوەی میسر هەروەها لەسەر گرینگایەتی هاوکاری هەوڵ وتەقالای ناوچەیی ونێودەوڵەتی بۆ پێشگیری کردن لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵوزی وکێشەکان وچوونی دۆخەکە بەرەو سەرولیژی مەترسیدار کەهەڕەشە لە ئەمنیەت وداهاتووی نەتەوەی سووریا دەکات جەختی کردووە.