کوژران و برینداربوونی ١٣ ئەفسەر و سەربازی زایۆنی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434876-کوژران_و_برینداربوونی_١٣_ئەفسەر_و_سەربازی_زایۆنی_لە_غەززە
ژێدەرە میدیاییەکان باسی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ١٠ ئەفسەری زایۆنییان کردووە لە ئۆپەراسیۆنی خەباتکارانی خۆڕاگریدا لە باکووری کەرتی غەززە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2025 12:20 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی ١٣ ئەفسەر و سەربازی زایۆنی لە غەززە

ژێدەرە میدیاییەکان باسی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ١٠ ئەفسەری زایۆنییان کردووە لە ئۆپەراسیۆنی خەباتکارانی خۆڕاگریدا لە باکووری کەرتی غەززە.

میدیا عبرییەکان ڕاپۆرتیان داوە دوابەدوای تەقێنەوەی بۆمبێک ماڵێک لە باکووری کەرتی غەززە داڕماوەتە سەر تیمی پیادەی تیپی ناحال. ئەم میدیاگەلە هەروەها ڕاپۆرتیان داوە کە هەواڵە بەراییەکان باس لە کوژرانی ٣ ئەفسەر و برینداربوونی ١٠ کەسی دیکە دەکەن. ئەم ڕاگەیەنەرانە هەروەها وێنەگەلێکیان بڵاو کردۆتەوە لە کاتی گوێزرانەوەی برینداران بە کۆپتەرێکی سەربازی بۆ نەخۆشخانەیەک لە تلاڤیڤ. ئەفسەرێکی باڵای زایۆنی بە میدیا عبریەکانی وتووە کە وەها شتێک نەدەبا پاش تێپەڕینی پازدە مانگ شەڕ، ڕووی دابایە. ناوبراو دانی ناوە بەوەیدا کە سوپای ئیسراییل ناتوانێ بە تەواوەتی زاڵ بێ بە سەر ناوچەیەکی وەک بەیت حانون.