ئەبو موجاهید: شەهید نەسروڵڵا هەرگیز فەلەستینی بەتەنها بەجێنەهێشت
محەممەد ئەلبەریم (ئەبو موجاهید)، بەرپرسی مێدیایی لە لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین، وتی: شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا هەرگیز بەرخۆدانی فەلەستینی بەتەنیا بەجێ نەهێشت و لە ڕێبازی وەفاداری بۆ فەلەستین گیان و خوێنی خۆی بەخت کرد.
محمد البارم زیادی کرد: شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتار و کردارەکانیدا ڕاستبێژ بووو هەرگیز لە پاڵپشتیکردنی فەلەستین دەستی هەڵنەگرت، و ڕێبەرێک بوو کە شکست لە ڕوانگەی ئەو دا هیچ جێگایەکی نەبوو بە هەموو ئیرادەیەکەوە لەسەر هەڵوێستەکانی خۆی پێداگر بوو و لە ڕێگای وەفاداری و پشتیوانی ڕەهای بۆ نەتەوەی فەلەستین و خوڕاگری فەلەستین گیانی خوی لە دەس دا . ئەلباەریم وتی: فەرماندەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا هەمیشە ڕێکخەری پەیوەندی برایانەی نێوان نەتەوەکانی لوبنان و فەلەستین بوو، ڕێنماییەکانیشی ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سەقامگیری و ئارامیی ئۆردوگاکانی فەلەستینی لە لوبنان . لە ڕاستیدا ناوبراو گەرەنتیدەری پەیوەندی برایانە و یەکگرتوویی نێوان نەتەوەکان و خۆڕاگریی فەلەستینی بوو.