جڤێن وکۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە پشت دەرگا داخراوەکان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i436454-جڤێن_وکۆبوونەوەی_وەزیرانی_دەرەوەی_وڵاتانی_عەرەبی_لە_پشت_دەرگا_داخراوەکان_دا
وەزیرانی دەرەوەی عەرەب بەرلە دانیشتنی نائاسایی سەرۆک وڵاتانی عەرەبی، دانیشتنێکی نائاساییان لە قاهیرە بە ڕێوەبرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2025 10:49 Asia/Tehran
  • جڤێن وکۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە پشت دەرگا داخراوەکان دا

وەزیرانی دەرەوەی عەرەب بەرلە دانیشتنی نائاسایی سەرۆک وڵاتانی عەرەبی، دانیشتنێکی نائاساییان لە قاهیرە بە ڕێوەبرد

 بە پیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەعا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی دانیشتنێکی نائاساییان لە قاهیرە بەرلە دانیشتنی نائاسایی سەرۆکانی عەرەب لە میسر بەڕێوەبرد.

لەم جڤێنەدا لە بارەی گەڵاڵەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بەبێ دەرکردنی دانیشتووەکانی ڕاوێژکاری کرا. گەڵاڵەی ناوبراو لە بەرامبەر گەڵاڵەی دۆناڵد ترامۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوڵ کردنی تۆکمە وتەواوی کەرتی غەززە وداگیرکردنی لەلایەن ئەم وڵاتەوە درا بەدەستەوە.

  دانیشتنی نائاسایی سەرۆک وڵاتانی عەرەبی بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبچێت. لە گەڵالەیەک کە لەلایەن میسر داڕێژراوە بزوتنەوەی حەماس بەرەو پەراوێز دەکێشرێت وشاندە کاتیەکان بە چاودێری وڵاتانی عەرەبی ، ئیسلامی و ڕۆژئاوایی جێگای ئەم بزوتنەوەیە دەگرنەوە. لەم گەڵاڵەیەدا لەگەل پیشنیارەکانی ترامپ لە دژی کەرتی غەززە ناڕەزایەتی دەربڕاوە.