نیسان 01, 2025 15:03 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە درۆنێکی مۆدێڕینی ئەمریکایی لە ئاسمانی یەمەن خستووەتە خوارەوە.

سەرتیپ یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، سوپای یەمەن وەڵامی پەلامارە دەسدرێژانەکانی ئەمریکای بۆ سەر ئەو وڵاتە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا داوەتەوە، ئەو پەلامارانەی کە بوونە هۆی شەهید و برینداربوونی چەن کەسێک، هەروەها زیانیان لە موڵک و ماڵی خەڵکی ئەم وڵاتەیش داوە.

یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی  ئاسمانیی یەمەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی ئەمریکایی مۆدیلی MQ-9 کە لە ئاسمانی پارێزگای مەئاریب خەریکی گەشتلێدانی سیخوڕانە بوو، بە مووشەکێکی دروستکراوی ناوخۆ خستە خوارەوە.

به پێی ئەم بەیاننامەیه ، ئەمه شازدەهەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایه که له دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی «فتح موعود و جهاد مقدس»  بۆ پشتیوانی له غەززه دەخرێته خوارەوه .

سەرپەیڤ