تێکشکاندنی خۆفڕی ئەمریکایی لە لایەن یەمەنەوە
نیسان 10, 2025 11:29 Asia/Tehran
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی ئەرتەشی یەمەن خۆفڕێکی دیکەی ئێم کیو 9ی ئەمریکایی لە ئاسمانی پارێزگای جوفی تێکشکاند
هێزەکانی یەکەی ئاسمانی یەمەن توانیان خۆفڕێکی ئەمریکایی لە جوری ئێم کیو 9 - لە ئاسمانی ئەو وڵاتە تێک بشکینن و بیخەنە خواروە . ئەوە هەژدەهەمین خۆفڕی ئەمریکاییە کەهێزە چەکدارەکانی یەمەن لە خەباتیان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لەناوی دەبەن . خەباتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە نەتەوەی فەلەستین درێژەی دەبێت و لە هەمان حاڵدا یەکەی مووشەکی ئێمە و سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێمە لە حاڵی ئامادە باشی تەواودان بۆ بەرگری لە ئاسایش و دەسەڵاتداریەتی وڵات .