ئامادەیی تەواوی حیزبۆڵڵا بۆ پێشکەوتن و ئاسانکاری پرۆسەی چاکسازی لە لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i437914-ئامادەیی_تەواوی_حیزبۆڵڵا_بۆ_پێشکەوتن_و_ئاسانکاری_پرۆسەی_چاکسازی_لە_لوبنان
ئەندامێکی هاوپەیمانی وەفاداری بۆ بەرخۆدانی لوبنان وتی: حیزبوڵڵا ئامادەترین گروپە لەنێو هێزە سیاسییەکاندا بۆ بەشداریکردن لە پێشکەوتن و ئاسانکاریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەم وڵاتەدا
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 14, 2025 14:56 Asia/Tehran
  • ئامادەیی تەواوی حیزبۆڵڵا بۆ پێشکەوتن و ئاسانکاری پرۆسەی چاکسازی لە لوبنان

ئەندامێکی هاوپەیمانی وەفاداری بۆ بەرخۆدانی لوبنان وتی: حیزبوڵڵا ئامادەترین گروپە لەنێو هێزە سیاسییەکاندا بۆ بەشداریکردن لە پێشکەوتن و ئاسانکاریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەم وڵاتەدا

 عەلی فەیاز وتی: ئەوەی ئێستا لوبنان دەخاتە مەترسییەوە،  واوەتر لە پرسی چەکی  خوڕاگریی،  گەڵاڵەگەلێکە کە لەلایەن زلهێزە بیانییەکانەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات لەڕووی سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە بەسەریدا سەپێنراون . ئەو پەرلەمانتارەی لوبنان ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریایە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. سەرەڕای سەقامگیری دۆخی سوریا، نزیکەی دوو ملیۆن پەنابەری سووری لە لوبنان ماونەتەوە. عەلی فەیاز ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕژێمی زایونی لە هەموو خاکی لوبنان بکشێتەوە و ڕێز لە سەروەری لوبنان بگرێت و پابەند بێت بە بڕیارنامەی ١٧٠١ و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکانی لوبنان شێلگیرانە  بەدوادا  چوونی  پرسی ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە بکەن .