شەرمەزارکرانی پێشێلکردنی ئاگربەس لە غەززە لەلایەن موفتی عوممانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i443180-شەرمەزارکرانی_پێشێلکردنی_ئاگربەس_لە_غەززە_لەلایەن_موفتی_عوممانەوە
لە جەنگەی پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئاگربەس لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، موفتی عوممان کاردانەوەی پێشاندا بەدرێژەی پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس و هەروەها درێژەی پەلامارەکانی ئەو رژێمە بۆسەر کەرتی غەززەو ئەو تاوانکارییانەی ئیدانە کرد.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2025 15:08 Asia/Tehran
  • شەرمەزارکرانی پێشێلکردنی ئاگربەس لە غەززە لەلایەن موفتی عوممانەوە

لە جەنگەی پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئاگربەس لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، موفتی عوممان کاردانەوەی پێشاندا بەدرێژەی پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس و هەروەها درێژەی پەلامارەکانی ئەو رژێمە بۆسەر کەرتی غەززەو ئەو تاوانکارییانەی ئیدانە کرد.

ئەحمەد خەلیلی موفتی عوممان، وێرای شەرمەزارکردنی درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەتی غەززە، بەتوندی رەخنەی گرت لە بێ دەنگەو ناکارامەیی وڵاتانی ئیسلامی.

ناوبراو بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە رژێمی زایۆنی هەروا درێژە دەدا بە دەسدرێژییەکانی بۆسەر برایانمان لە غەززەو ڕێککەوتننامەی ئاگربەس پێشێل دەکا، وتی: ئێمە سەرمان سووڕماوە لە بێ دەنگەکردنی وڵاتانی زامنی ئاگربەس، بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی . وتیشی: بێ دەنگەکردن لەهەمبەر ئەو کارەساتانە بۆ هەموو کەس جێی شەرمەزارییە.