تێکهەڵچوونی قورسی عەرەبستان و ئیمارات لە یەمەن؛ حەزەرموت بوردمان کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i443720-تێکهەڵچوونی_قورسی_عەرەبستان_و_ئیمارات_لە_یەمەن_حەزەرموت_بوردمان_کرا
سەرچاوە یەمەنیەکان باسی شەڕێکی قورسیان کرد لە نێوان هێزەکانی سەربە ئیمارات و عەرەبستان لە حەزەرموتی یەمەن و بوردمانی هێزەکانی پشتیوان کراوی ئیمارات لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستانەوە .
(last modified 2026-01-03T10:15:41+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2026 09:53 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی قورسی عەرەبستان و ئیمارات لە یەمەن؛ حەزەرموت بوردمان کرا

سەرچاوە یەمەنیەکان باسی شەڕێکی قورسیان کرد لە نێوان هێزەکانی سەربە ئیمارات و عەرەبستان لە حەزەرموتی یەمەن و بوردمانی هێزەکانی پشتیوان کراوی ئیمارات لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستانەوە .

هێزەکانی سەربە ئەنجومەنی  بەڕێوەبەری باشوور، لە پارێزگای حەزەرموت لە ڕوژهەڵاتی یەمەن کە لە لایەن  ئیماراتەوە لاگری دەکرێن کەوتنە بەر  ئامانجی ئاسمانییەوە . تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی سەربە ئەنجومەنی   بەڕێوەبەری باشوور کە کونتڕۆڵی پارێزگای حەزەرموتیان گرتووەتە دەست و هێزەکانی سەربە عەرەبستان  کە هەوڵ ئەدەن بنکەی سەربازی ئەو پارێزگایە وەربگرنەوە توندتر بووەتەوە . لە ناوچەی حەشە لە ناو دۆڵی حەزەرموتیش تێکهەڵچوونێکی قورس لە نێوان هێزەکانی  قەڵغانی نیشتمان و ئەندامانی  سەر بە ئەنجومەنی بەڕێوەبەری باشووری لە ئارادایە .