حیزبوڵڵا: خۆڕاگری هەرگیز تەسلیمی فشارەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی نابێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444442-حیزبوڵڵا_خۆڕاگری_هەرگیز_تەسلیمی_فشارەکانی_ئەمریکا_و_ڕژێمی_زایۆنی_نابێت
نوێنەرێكی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لە بەردەوامیی خۆڕاگری کردەوە و وتی: گوشارەکانی دوژمن هەرگیز ئێمە ناچار بە تەسلیم ناكات.
(last modified 2026-02-05T12:48:33+00:00 )
شوبات 05, 2026 15:04 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا: خۆڕاگری هەرگیز تەسلیمی فشارەکانی ئەمریکا و  ڕژێمی زایۆنی نابێت

نوێنەرێكی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لە بەردەوامیی خۆڕاگری کردەوە و وتی: گوشارەکانی دوژمن هەرگیز ئێمە ناچار بە تەسلیم ناكات.

حسێن حاج حەسەن ڕایگەیاند: خۆڕاگری دیاردەیەکی نوێ نییە؛ بەڵکو مێژوویەکە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ لەمەوبەر. ئەگەر داگیرکاری هەبێت، دەبێت بەرخۆدانیش هەبێت و ئەگەر دەستدرێژکارێک هەبێت، دەبێت وەستانێک دژی هەبێت؛ ئەگەرنا بە واتای کۆڵدانە بە دوژمنی داگیرکەری زاڵم و ستەمکار و ئەمەش ئەو كارەیە کە ئێمە نایکەین.

ئەم نوێنەرەی فراکسیۆنی خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وتی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە دوای تەسلیم كردنی نەتەوەكانە، هەوڵ دەدات وڵاتان داگیر بکات و سەرچاوەکانیان تاڵان بكات، دواتر ناچاریان بکات ڕێککەوتن واژۆ بکەن، بەڵام ئەمە ئاشتی نییە، بەڵکو تەسلیمبوون و  سووكایەتیكردنە.