سەردانیکردنی بەرپرسانی حەسەکە لە دەروازەی سنوریی نوسەیبین-قامیشلۆ؛ ئامادەکاریی بۆ کرانەوەی بەردەوامە
یاریدەری پارێزگاری حەسەکەی سوریاو بەرپرسی دەروازەی سنوریی سمالکا بەئامادەبوون لە تێپەڕگەی سنوریی نوسەیبین-قامیشلۆ، وێڕای پێوشوێن گرتنی پرۆسەی ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی ئەو دەروازە سنوریە، ڕایانگەیاند؛ هەڵمەتی پاکتاوکردن و بنیات نانەوەی شوێنە خەسارپێگەیشتووەکان، کۆتایی هاتووەو پێشەکیی پێویست بۆ کرانەوەی ئەو تێپەڕگەیە خەریکە ئەنجام دەگرێ.
ئەحمەد ئەلهیلالی یاریدەری پارێزگاری حەسەکەو حەموود ئەلحەموود بەرپرسی دەروازەی سنوریی سمالکا، سەردانی دەروازەی سنوریی نوسەیبین-قامیشلۆیان کرد کە لە سەرسنوری سوریا لەگەڵ تورکیادا هەڵکەوتووە.
بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی میدیایی پارێزگاری حەسەکە، هەوڵ و هاواهەنگیی پێویست بۆ کرانەوەی دەروازەی سنوریی نوسەیبین-قامیشلۆ هەروا بەردەوامە.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاند؛ هەڵمەتی پاکتاوکردنی ئەو تێپەڕگەیە کۆتایی هاتووەو بەشگەلێک کە لەبەر زیانبەرکەوتن، پێویستیان بە چاک کردنەوە بوو، چاک کراونەوە هەتا بوار بۆ دەسپێکردنەوەی چالاکیی ئەو دەروازە سنورییە خۆش بکرێ.