یەحیا سەریع: یەمەن تائێستا هەشت نەوتهەڵگری سەعودیای بەئامانج گرتووە
ئاب 19, 2026 17:43 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: تائێستا هەشت نەوتهەڵگری سەعودیمان بەئامانج گرتووە.
سەرتیپ یەحیا سەریع رایگەیاند: هێزەکانمان ئەمڕۆکە توانای ئەوەیان هەیە کە هاوکێشەکان بسەپێنن و بەیارمەتیی خوداوەند، توانیویانە سێ هاوکێشە بسەپێنن: گەمارۆ لەهەمبەر گەمارۆدا، بەلەونێک کە گەمارۆیەکی قورسمان بەسەر دوژمندا سەپاندووە کە تەنانەت کەشتییەکیش ناتوانێ تێپەڕێ. هاوکێشەی دووەم، بەئامانج گرتنی شوێنەکانی جێگیربوونی سەعودییەکان لە هەرشوێنێک بن. هاوکێشەی سێیەم، پاراستنی سەروەریی یەمەن و بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە پێشێلی سنور لەلایەن دوژمنەوە. یەحیا سەریع وتیشی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بیستی تمووزەوە تائێستا، توانیویانە، هەشت کەشتیی نەوتیی سەعودیا بکەنە ئامانج کە پێنجیان لە دەریای سوور و سێشیان لە کەنداوی عەدەن و دەریای عەرەب بوونە.
سەرپەیڤ