پێشڕەویی هێزە چەکدارەکانی یەمەن و وشدار لەحاند بەردەوامیی دەسدرێژیی سعوودییەکان
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییەکانی عەرەبستان بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی یەمەن و هەڵکشانی ژماری قوربانیانی مەدەنی، هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش هاوکات لەگەڵ بەردەوام کردنی گەمارۆی ئاسمانی و هێرشەکانیان بۆ سەر ژێرخانە گرنگەکانی ئەم وڵاتە بەتایبەت دام و دەزگە نەوتییەکان و فڕۆکەخانەکان، بەردەوامیشن لە پێشڕەوی کردن لە ناوچە داگیرکراوەکاندا.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە بەرەوپێشچوون لە ناوچەی لەحِج لە باشووری یەمەن کۆنترۆڵی ناوچەیەکی زاڵ بە سەر کەنداوی عەدەنیان گرتووەتە دەست. هێزە یەمەنییەکان لە طور الباحه" پێشڕەوییان کردەوە و نزیک بوونەتەوە لە هێڵی کەناراوییەکە لە خۆرعەمیرەوە تا باشووری بابولمەندەب بەردەوامە. هاوکات لەگەڵ ئەم پێشڕەویانە، وەزارەتی دەرەوەی یەمەن هۆشداریی داوە کە سوپای ئەم وڵاتە وەڵامێکی گورچکبڕ دەداتەوە بە جنایەتەکانی عەرەبستان و گورزی کوشندە دەدات لە بنکەکانی دابینکەری دراوی ڕژێمی سعودی. لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی یەمەندا هاتووە کە عەرەبستان لە درێژەی کردەوە شێتانەکانیدا و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵەتی، دیسان دەستی داوەتە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شوێنە گرنگ و مەدەنییەکانی یەمەن. وەزارەتی دەرەوەی یەمەن جەختی کردووەتەوە کە داخوازییەکانی یەمەنییەکان مافێکی یاسایی و ڕەوایەکە و بۆ دانوستاندن نابێت و هەرگیز لێی پاشگەز نابینەوە. پێشتریش حِزام ئەسەد، ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ناردنی پەیامی هۆشداری بۆ سەرانی سەعوودی ڕایگەیاندبوو کە عەرەبستان بە کردنەئامانجی گەمییە بازرگانییەکان لە بەندەری ڕەئسولعیسا، دەرگایەکی لە خۆی کردووەتەوە کە ئیتر توانای داخستنی نابێت. هاوکات لەگەڵ هۆشدارییەکانی کاربەدەستانی یەمەنی، سەرچاوە هەواڵییەکان ئەمڕۆ باسی چەند تەقینەوەگەلێک لە شارەکانی خەمیس موشیت و ئەبها لە باشووری ڕۆژئاوای عەرەبستانی سەعوودییان کردووە. بە پێی ڕاپۆرته بڵاوبووەوەکان، شاری نجران لە باشووری ئەم وڵاتەش موشەکباران کراوە.