هێرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر گردووپەڕی دیمەشق
تشرینی یهکهم 15, 2026 21:21 Asia/Tehran
سەرچاوە خۆجێیەکان لە سووریا ڕایانگەیاند؛ رژیمی زایۆنیستی چەند ناوچەیەکی لە گردووپەڕی دیمەشق داوەتەبەر پەلامار.
تۆپخانەکانی رژیمی زایۆنیستی گردووپەڕی ئاوایی "ترنجە" لە دەورووبەری باکووریی قونەیتەرەو گردووپەڕی تەپۆڵکەی "ئەلئەحمەری ڕۆژهەڵاتی" لە باشووری قونەیتەرەی تۆپباران کرد. ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤی سووریاش هەواڵی سوڕانەوەی فڕۆکە سیخوڕییەکانی رژیمی زایۆنیستی بەسەر ئاسمانی دیمەشقی راگەیاند. ژێدەرە خۆجێیەکانیش باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەیان کرد لە گوندەکانی ناوچەی "وادی بەردی" لە دەورووبەری دیمەشق کە ئەو دەنگانە ئەوەندە بەهێزبوون کە لە ناوچەکانی قودسیاو جەدیدە عەرتوزیش بیسترا.