چوونەسەری ژماری شەهیدانی شەڕی غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە دەسپێکی شەڕ دژی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٣٩٦ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٥هەزار و ٤٤٩ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند، لەئەنجامی پەلامارەکانی بیست و چوارکاتژمێری ڕابردووی هێزەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، چوار کەس شەهیدو نۆ کەسیش بریندار بوون. لەکاتی دامەزرانی ئاگربەس لە یازدەی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥یشەوە تائێستا، هەزار و پەنجاو پێنج کەس شەهیدو پێنج هەزار و سێ سەدو سی و دوو کەسیش بریندار بوون. هەروەها تەرمی هەشت سەدو سی و هەشت شەهید لەوماوەدا لەژێر دارووپەردوو و ناوچە جیاجیاکان هێنراوەتە دەر. لەهەمان کاتدا، ساڵێک پاش ڕێککەوتنی ئاگربەس لە کەرتی غەززە، رژیمی داگیرکەر هەروا ڕێگریی دەکا لە ناردنی حەفتانەی بریندار و نەخۆشەکان بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەرکران. وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ئەو میکانیزمە ئێستا بۆ نەخۆشەکان بەمەبەستی ناردنیان بۆ دەرەوە بۆ چارەسەرکران، چوار ساڵ دەخایەنێ، بەم چەشنە لەوانەیە ئەوان پێش گەیشتن بە شوێنی مەبەست گیانیان لەدەست بدەن.