هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان 8 مانگ کەوتە دواوە
تشرینی یهکهم 25, 2017 10:06 Asia/Tehran
لە نێوان 111 نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی ئێراق 68 نوێنەر لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەمە ی پارلەمان ئامادە بوون کە 60 کەسیان دەنگیان دا بە کارا بوونەوەی دووبارەی پەرلەمان و وەدواکەوتنی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی هەرێم بۆ ماوەی هەشت مانگ . سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پەرلەمان سێهەمین دانیشتنی خۆی لە پشت دەرکە داخراوەکان بە بێ ئامادە بوونی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوە برد .