برووجردی خوازیاری داکۆکی پراکتیکی و کردەیی وڵاتانی ئوروپایی بوو لە جێ بەجێ کرانی (ڕێککەوتنی ناڤۆکی)
کانونی دوھەم 26, 2018 11:47 Asia/Tehran
عەلائەدین برووجردی دوێنێ چوارشەممە لە حەوتەمین کۆڕی هاوبەشی پەرلەمانیی ئێران وئوروپا لە ڤیەن، وێڕای پێشوازی لە هەڵوێستەکانی یەکێتیی ئوروپا لەداکۆکیی کردن لە ھەنگاوی ھاوبەش، وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی و نەمانی گەمارۆکان، بوارخۆشکەرە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بەڵام کاردانەوەی وڵاتانی ئوروپایی نەیتوانیەوە چاوەڕوانییەکانی گەلی ئێران لە ھەنگاوی ھاوبەش، دابین بکات.